بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەحمەد ڕەماح ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە پارێزگای نەینەوا، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە کۆبوونەوەی ڕیاز بەشداری نەکات.
ڕەماح وتی: لە کۆبوونەوەی ڕیاز کەسانێک لە ئیسرائیلەوە بەشداری دەکەن و عێراق نابێت لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پەرلەمانی عێراق ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی وەکوو تاوان پەسەند کردووە، زیادی کرد: ئەو کۆبوونوە پێشەکییەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە و بەشداری کازمی ئەبێ لەلایەن هەموو نوێنەران و لایەنە سیاسییەکانەوە ئیدانە بکرێت.
Your Comment